هاتوچۆی گەشتیاری لەدەروازەیەکی سنوری هەرێمی کوردستان ڕاگیرا

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1468 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکەوە بۆ ماوەیەکی کاتی هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەکە بەتەواوی ڕاگیراوە.


دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ لەئاگادارییەکی بەپەلە بۆ هاوڵاتیان و گەشتیاران ئاماژەی بەوەکردوە، هۆکاری ڕاگرتنی هاتوچۆکە دەگەڕێتەوە بۆ پچڕانی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە دیوی ئێرانی دەروازەی باشماخ.

دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ داوای لێبوردن لە گەشتیاران دەکات و دەڵێت، هەر کاتێک سیستەمە ئەلیکترۆنییەکە چاککرایەوە و هاتوچۆ ئاسایی بوەوە، لە ڕێگەی پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە.