شارپرێس:
فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودییە، ڕۆژی شەممە، لە كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای پاراستنی ئازادیی كەشتیوانی لە گەرووی هورمز و بابولمەندەب كرد.
بن فەرحان ڕایگەیاند، "پاراستنی كەشتیوانی نێودەوڵەتی و دڵنیابوون لە بەردەوامیی زنجیرەكانی دابینكردنی جیهانی بەرپرسیارێتییەكی هاوبەشە كە پێویستی بە هاوكاری نێودەوڵەتی جددی هەیە بۆ ڕێگریكردن لەو مەترسییانەی ڕوبەڕوی ئابوری جیهان دەبنەوە كە كاریگەرییان لەسەر هەموو جیهان هەیە. لەم چوارچێوەیەدا، سعودییە جەخت لەسەر پاراستنی ئازادی كەشتیوانی لە هەموو ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەكاندا دەكاتەوە لە پێشیانەوە گەرووی هورمز، بابولمەندەب، دەریای سورو كەنداوی عەدەن."
بن فەرحان ڕەخنەی لە "نەبوونی هەڵوێستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی" گرت لە جێبەجێكردنی بەرپرسیارێتییەكانی سەبارەت بە ئاسایشی كەنداو.