شارپرێس:
ئیسماعیل
قائانی رایدەگەیەنێت، ئەو بارودۆخە سەختەی ڕوبەڕوی گروپەکانی مقاوەمەی ئیسلامی بوەتەوە،
نەبوەتە هۆی راگرتنی چالاکییەکانیان، دەشڵێت، مقاوەمەى ئیسلامى واشنتنی ناچار کرد
لە عێراق بکشێتەوە.
ئیسماعیل
قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەوتارێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،" کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ئەنجامی هەڵوێستی گەلی عێراق و جوڵەی
لایەنەکانی بەرەی مقاوەمە بوە ".
ئەوەشیخستەڕوو،
ئەمریکا پێشبینیی ئەوەی دەکرد لە ماوەی چوار ڕۆژ یان دوو هەفتەدا بە زۆرترین
خەمڵاندن ئێران ڕادەستی خۆبەدەستەوەدان بکات، بەڵام توشی بارودۆخێک بوەوە کە
جیاواز بوو لە خەمڵاندن و حساباتەکانی.