ئەمریکا بڕیارێکی گرنگی لەبارەی عێراقەوە دا

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4456 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی ئەمریکا رەزامەندی دا لەسەر بەخشینی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف لەسزاکانی سەر هێڵی ئاسمانی ئێران و بەپێی رێکەوتنەکان، رۆژانە رێگە بە 40 گەشتی ئاسمانی لەفڕۆکەخانەکە دەدرێت.



نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەت بۆ ئاسانکاری هاتوچۆی گەشتیاران و زیارەتکاران بۆ عێراق و لەگەڵ ولاتانی دەرەوە، هەروەها لەپێناو پاڵپشتیکردنی لایەنە مرۆیی و تەندروستی و گەشتیاری و خوێندنەوە، لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتنێک کرا کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف بەدەر بکرێت لەسزاکانی سەر هێڵی ئاسمانی ئێران ".

ئەوەشیخستەڕوو، بەپێی رێککەوتنەکە، رێگە بە کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئێران (جگە لە کۆمپانیای ماهان) دەدرێت رۆژانە 40 گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆکەخانەی نەجەف بکەن.

نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپاسی حکومەتی ئەمریکا دەکات بەهۆی بەدەمەوەهاتنی لەو داواکارییەی عێراقدا.