وادەی تەواوکردنی کابینە حکومییەکەی زەیدیی ئاشکراکرا

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 378 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نزیکەی پێنج مانگە کابینەی نوێی حکومەتیی عێراق بەسەرۆکایەتی عەلی زەیدیی دەستبەکاربوە، بەلام تاکو ئێستا لەکۆی 23 وەزارەت تەنها 14 وەزارەت یەکلاکراوەتەوە، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، بەمنزیکانە نۆ وەزارەتەکەی دیکەش یەکلادەکرێتەوە.


سەفا جابری، ئەندامی فراکسیۆنی سادیقون لەپەرلەمانی عێراق بە کەناڵی "السومرية"ی راگەیاندوە،" پێشبینی دەکرێت رۆژی سێشەممە، یان چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر تەواوکردنی کابینە حکومییەکەی عەلی زەیدیی بدرێت ".

سەبارەت بە دەنگۆی هەبونی ڤیتۆ لەسەر ناوی چەند کەسایەتییەک لەلایەن وڵاتانی دیکەی دەرەوە، ئەو پەرلەمانتارەی سادیقون رونیکردەوە،" ئەو بابەتە چارەسەرکراوەو سەرۆک وەزیران رۆڵێکی سەرکەوتوانەی گێڕاوە لە راگرتنی هاسەنگی لەنێوان لایەنە رکابەرەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ".

لەبارەی ئەگەری دیاریکردنی لەیس خەزعەلی بە جێگری سەرۆک وەزیران،  ئەو پەرلەمانتارەی سادیقون بە یەک رستە وەڵامی دایەوەو وتی،" ئینشاڵا ".