شارپرێس:
ئەمڕۆ حەوتەمین دادبینیکردنی لاهور شێخ جەنگی‌و گیراوانی لالەزار، لەدادگای تاوانەكانی دوی سلێمانی له‌ماوه‌ى ته‌نها 45 خوله‌كدا بەڕێوەچوو، به‌ڵام هیچ بڕیارێكى تێدا نه‌دراو بڕیارى دادگا بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو دواخرا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دواخستنه‌شدا، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌تیمى پارێزه‌رانى گیراوانى لاله‌زاره‌وه، په‌یامێكى لاهور شێخ جه‌نگى بۆ سه‌رۆكى دادگا ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌تیمى پارێزه‌رانى گیراوانى لاله‌زاره‌وه به‌شارپرێس دراوه، به‌یانى ئه‌مڕۆ حەوتەمین دادبینیکردنی لاهور شێخ جەنگی‌و 11 گیراوى دیكه به‌ڕێوه‌چوو، پرۆسه‌كه له‌كاتژمێر (9ى به‌یانى ده‌ستیپێكردو له‌كاتژمێر 9:45 خوله‌ك كۆتاییهات)، به‌ڵام دادگا ئه‌مجاره‌ش هیچ بڕیارێكى نه‌داو دواخرا بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو.
پێشتریش شارپرێس زانیاریى ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتبوو، دەستەی پارێزەرانی کەیسى گیراوانى لاله‌زار داوایانکردوە لەدانیشتنەکە وەک بەڵگە ڤیدیۆیی، کامێراکانی چاودێریی ماڵی لاهور شێخ جەنگی لێبدرێنەوە، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌وكاره نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى، باس له‌وه‌كراوه گوایه ئەژی ئەمین چوه‌ته ماڵی لاهور شێخ جەنگی‌و ئۆتۆمبێلێكی هێزێكی ئەمنیش چەند پاسەوانێکی ئەژی ئەمینیان لای پارکی ئازادی دانابێت، وەک خستنەڕوی بەڵگە داواكرابوو ڤیدیۆی کامێراکانی چاودێریی لەدانیشتنەکە لێبدرێتەوە.
سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، دواى وه‌رگرتنى وته‌ى گیراوان‌و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر بێتاوانییان، لاهور شێخ جه‌نگى به‌سه‌رۆكى دادگاكه‌ى وتوه، "به‌ڕێز سه‌رۆكى دادگا ده‌مانه‌وێت بۆمان ڕون بێته‌وه له‌دواى زیاتر له‌ساڵێك، ئایا ئێمه تاوانبارین یان بێ‌تاوان، چونكه ناكرێت له‌دواى ساڵێك تائێستا ئێمه نه‌زانین بڕیارى دادگا چییه".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، ڕێبوار قودرەت‌و یەکێک لەتۆمەتبارانی دیكه براونەتە بەردەم لیژنەی پزیشکی‌و به‌گوێره‌ى وتەی سەرۆکی دادگاش وەڵامی لیژنەی پزیشکی دەڵێت نەخۆشیەکە کاریگەریی ناکاتەسەر لایەنی هۆشمەندیان.
ئه‌وه‌شى وت، "بارودۆخى دادگاش لەچاو دانیشتنەکانی پێشودا ئاسایی تر بوو".
