شارپرێس:
وەزارەتی داراییو ئابوریی ڕایگەیاند، تەمویلی موچەی مانگی ئەیلول (مانگى 9) گەیشتو هەر ئەمڕۆ خشتەی موچە بڵاودەکرێتەوە.
وەزارەتی داراییو ئابوری حكومهتى هەرێم ڕایگەیاند، بڕی 835 ملیارو 553 ملیۆن دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانو موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی داراییو ئابوریی لەلقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
وەزارەتی دارایی لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 120 ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم، لەکۆی تەمویلی موچەکە بڕیوە.
ئهوهشى ڕونكردوهتهوه، بڕی چوار ملیارو 961 ملیۆن دینار لەتەمویلی موچەی مانگی ئەیلول نەنێردراوە کە بریتییە لەشایستەی موچەی مانگەکانی ڕابردوی خانەنشینانی شارستانیو سەربازیی.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، هەر ئەمڕۆ خشتەی دابەشکردنی موچە لەلایەن وەزارەتەوە بڵاودەکرێتەوە.