ئیسرائیل ئەمریكا و ئەڵمانیا لە مەترسی هێرشی ئێران ئاگادار دەكاتەوە

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 443 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 
شارپرێس:

میدیاكانی ئەڵمانیا ڕۆژی پێنجشەممە بڵاویانكردەوە، هەواڵگری ئێران بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ئەڵمانیا دەكاتە ئامانج، لەوانە ڕامشتاین و سپانگدالیم.

چەند بەرپرسێكی هەواڵگری ڕۆژئاوا ڕایانگەیاندووە، ئیسرائیل سێ هەفتە لەمەوبەر هاوبەشەكانی لە ئەمریكا و ئەڵمانیا ئاگاداركردووە لە ئەگەری مەترسی هێرش و پەلاماردان.

نیگەرانییەكان لەسەر ئەو بنكانە بوو كە پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی ئەمریكا لەدژی ئێران دەكەن.

وتەبێژی فەرماندەیی ئەمریكا لەئەوروپا وتی: تاوتوێكردنی بابەتە هەواڵگرییەكان نابەجێیە و لەبارەی ڕاپۆرتە تایبەتەكانی هەڕەشەكان یان ڕێوشوێنی پاراستنی هێزەكان هیچ لێدوانێك نادەین.

ئاماژەی بەوەشكرد: فەرماندەیی ئەمریكا لەئەوروپا بە وریايى دەمێنێتەوە و بەردەوام ژینگەی ئەمنی لە سەرانسەری ئەوروپا هەڵدەسەنگێنێت.