شارپرێس:
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیاری دابەزاندنی بەهای دیناری بەرامبەر بە
دۆلار دراوەو گەڕانەوەی نییە، دەشڵێت، سەرۆکی فراکسیۆنە
سیاسییەکانیش پشتیوانی ئەو بڕیارە دەکەن.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی
"واع"ی عێراقی، هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەکۆبونەوەیدا
لەگەڵ عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردوە،" بڕیاری گۆڕینی
بەهای دراو جێبەجێ دەکرێت و گەڕانەوەی نییە ".
ئەوەشیخستەڕوو،" سەرۆکی
فراکسیۆنەکانی پەرلەمان پاڵپشتی بڕیاری گۆڕینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دەکەن
".