خۆپیشاندان دژی زەیدی ئەنجامدەدرێت و ئەمریکا گەشتەکەی پێهەڵوەشاندەوە

عیراق

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 6238 جار خوێندراوه‌ته‌وه

رۆژنامەیەکی لوبنانی ئاشکرایکردووە، ئامادەکاریی کراوە بۆ ئەوەی کاتێک عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەچێتە لوبنان، خۆپیشاندانی بەرفراوان دژ بە زەیدی ئەنجامبدرێت، بەهۆیەوە سەردانەکەی بۆ بەیروت هەڵوەشاندەوەتەوە.

ڕۆژنامەی "ئەخبار"ی لوبنانی ئاشکرایکردووە، هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی لوبنان لەلایەن زەیدییەوە پەیوەندی بە دۆسیەی جورف نەسر نەبووە، بەڵکو بەهۆی هۆشداری لوبنانییەکان و دەستوەردانی ئەمریکا بووە کە داوایکردووە ئەو سەردانە نەکات.

وەک ڕۆژنامەکە دەڵێت، دەزگا ئەمنیەکانی لوبنان زانیاریی وردیان بۆ حکومەتی عێراق ناردووە و وتویانە، پلانێکی تۆکمە دانراوە کاتێک زەیدی دەگاتە باشووری لوبنان خۆپیشاندانی گەورەی جەماوەریی دژی ناوبراو ئەنجامبدرێت، ئەوەش بەهۆی سیاسەتەکانی بەرامبەر بەرەی ماوەمە.

حکومەتی عێراق بەپەلە لەگەڵ سەرکردەکانی حزبوڵڵای لوبنانی چوەتە سەرخەت چونکە پێیوابووە ئەوان لە پشت ئەو هەوڵەوەن، بەڵام حزبوڵڵا بابەتەکەیان ڕەتکردوەتەوە و وتویانە، زەیدی میوانی ئێمەیە و بەخێرهاتنی دەکەین، بەڵام ئەمریکییەکان هاتوونەتە سەر خەت و داوایان لێکردووە ئەو سەردانە ئەنجامنەدات بەهۆی مەترسی ئەمنیەوە.

زەیدی لەبەرنامەی سەردانەکەی بۆ لوبنان بەنیاز بووە سەردانی ئەنجومەنی ئیسلامی شیعە بکات، کە موسا سەدر دامەزرێنەری بووە، بەڵام حزبوڵڵا ئەو سەردانەی بە مەترسیدار زانیوە، چونکە دانپێدانانێکی فەرمی بووە بە ڕۆڵی ئەنجومەنەکە لە پرسی شیعە و پەراوێزخستنی حزبوڵڵای لوبنانی بووە، کە لە دیدی ئەواندا حزبوڵڵا نوێنەرایەتی شیعە دەکات نەک ئەنجومەنی ئیسلامیی شیعە.

حزبوڵڵا مەبەستیان بووە عەلی زەیدی لە سەردانەکەی بۆ لوبنان مەزاری حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری پێشووی حزبوڵڵا بەسەر بکاتەوە، بەڵام زەیدی ئەوەی ڕەتکردوەتەوە.

بەپەلە