بۆ یەکەمجار، ئەستێرەناسەکان توانیویانە پرۆسەی یەکگرتنەوەی ئەستێرەیەکی گەورە و ئەستێرەیەکی بچووکتر تۆمار بکەن، ئەم ڕووداوە لە سیستەمێکی ئەستێرەیی دووانەدا ڕوویداوە، کە لە کەناری کەوانەی ئاندرۆمێدا، یەکێک لە کەوانە نزیکەکانی کەوانەی ڕێگای شیریی، لە دووری 2.5 ملیۆن ساڵی ڕووناکییەوە هەڵکەوتووە.
ئەستێرە گەورەکە کە لە کۆتایی تەمەنی خۆیدا بوو، کێشی 7 هێندەی خۆری هەبوو و ڕووناکییەکەی 18 هەزار هێندەی خۆر بوو. قەبارەکەشی فراوان بۆتەوە و گەیشتۆتە 350 هێندەی تیرەی خۆر، لە کاتێکدا ئەستێرە بچووکەکە تەنیا 70%ی تیرەی خۆری هەبوو.
لە ساڵی 2018دا، زانایان زیادبوونی ڕووناکیی ئەستێرەکەیان تۆمار کرد و لە ماوەی 7 ساڵدا ئەستێرە بچووکەکە بە شێوەیەکی لوولەیی نزیک کەوتۆتەوە لە ناوەندی ئەستێرە گەورەکە. لە کۆتایی ساڵی 2025دا، ئەم دوو ئەستێرەیە یەکیان گرتەوە و تەقینەوەیەکی ڕووناکیی دروست کرد کە ڕووناکییەکەی یەک ملیۆن هێندەی ڕووناکیی خۆر بوو.
توێژەران بە بەکارهێنانی چەند تەلەسکۆپێکی ئاسمانیی و زەوینیی، بە تایبەتیی تەلەسکۆپی جەیمز وێب، توانیویانە وردەکارییەکانی ئەم دیاردەیە بخەنەڕوو.
ڤیراج کارامبێلکار، سەەرپەرشتیاری تیمی توێژینەوەکە، دەڵێت ئەمە یەکەمجارە ئەستێرەیەکی هەوربڕ ببینرێت کە ئەستێرە هاوڕێکەی هەڵدەمژێت.
زانایان ناوی ئەستێرە نوێیەکەیان ناوە "باو"، کە لە ئەنجامی یەکگرتنەوەی ئەم دوو ئەستێرەیە درووست بووە و گریمانکراوە ژیانێکی نوێی ئەستێرەیی دەست پێ بکات.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
