ئێران بڕیاری كۆتایی لەماددە پیتێنراوەكانی دەدات

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 681 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، مادە پیتێنراوەکان لەئێران نابرێنە دەرەوەو ئاشكراشیكرد، ماوەی دوو ڕۆژە گفتوگۆكانیان لەگەڵ شاندی قەتەر بەردەوامەو گفتوگۆی وردیان كردوە.


کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاران بەشێوەی ڕاستەوخۆو ئۆنڵاین لەگەڵ نێوەندگیرەکان و بەتایبەت قەتەرییەکان کە شەوی ڕابردوو شاندێکی ئەو وڵاتە سەردانی تارانی کردوەو دوو کاتژمێر گفتوگۆیان کردوە، تا بزانن ئایا دەرفەتێکی دیکە بەدیپلۆماسی دەدرێت یان نا، سوپاسی هەوڵەکانی قەتەریشی لەو بارەیەوە کرد.

لەبارەی گەمارۆکانی سەر وڵاتەکەی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، ئێمە ئەو گەمارۆ ئابورییەی سەپێنراوە بەکردەوەیەکی جەنگی دادەنێین و هەر هەنگاوێک پێویست بێت بۆ شکاندنی دەیگرینە بەر.

سەبارەت بەدۆسیەی ئەتۆمیش، ئاشکرایکرد، هێشتا هیچ دانوستانێک دەستیپێنەکردوە تا بچنە ناو وردەکارییە تەکنیکییەکان و بابەتە جیاوازەکانەوەو وتی، ئەگەر دانوستانێک بکرێت ئەوا وردەکارییە تەکنیکییەکانیش تاوتوێ دەکرێن. هاوکات دوپاتی کردەوە هەڵوێستی سەرەکیی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەیە مادە پیتێنراوەکان بەهیچ شێوەیەک لەوڵات نابرێنە دەرەوە، چونکە بەوتەی ئەو ناردنەدەرەوەیان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوخۆ کێشە دروست دەکات.

بەپەلە