ئەمریكا بەئامانجگرتنی فڕۆكەی ئێف-16 ڕەتدەكاتەوە

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 264 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئەو لێدوانەی سوپای پاسدارانی ئێرانی ڕەتکردەوە، باس لەئامانجگرتنی فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی لەجۆری ئێف-16 دەکات.


سێنتکۆم لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، لێدوانەکەی سوپای پاسدارانی ئێران دورە لەڕاستییەوە گوایە لە 20ـی ئەم مانگەدا فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکایان لەجۆری ئێف-16 بەئامانجگرتوە، زیانیان پێگەیاندوەو ناچاریانکردوە بنیشێتەوە.

سێنتکۆم ڕایگەیاندوە، تەواوی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژمێردراون و هەمویان سەلامەتن.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر سوپای پاسداران كردنە ئامانجی فڕۆكەی ئێف-16ی ڕاگەیاند.

بەپەلە