لە رووداوێکى هاتوچۆدا ژن و پیاوێک گیانیان لەدەستدا

کوردستان

26/04/2024‌ 344 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە ڕێگا نێوان دەربەندیخان – زەڕایەن دوو کەس گیانیان لەدەست دا و دوو کەسی تریش بەسەختی بریندابوون .

کاتژمێر ٢ى دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای نێوان ( دەربەندیخان - زەڕایەن ) ڕووداوێکی هاتوچۆی سەخت ڕوویدا و دوو کەسیان گیانیان لەدەستدا و دوانی تریش برینداربوون.

نەخۆشخانەى شەهید رەوف بەق لە قەزاى شارەزوور بڵاویکردەوە، ئەو دوو کەسەى گیانیان لەدەستداوە هاوسەرى یەکترین و یەکێک لە بریندارەکانیش بەهۆى سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.

بەپەلە