دامەزراندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

عیراق

05/05/2025‌ 4489 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

حکومەتی عێراق بڕیاریدا دەستبکاتەوە بەدامەزراندن بەشێوەی گرێبەست لەدامودەزگاکاندا بۆ سەرجەم بوارەکان.


به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسی عێراقی، حكومه‌تى عێرق بڕیاریدا دامەزراندن دەستپێبکاتەوه‌و ئەم دامەزراندنەش لەهەڵگری بڕوانامەی سەرەتاییەوە تاوه‌کو دەرچوی زانکۆو پەیمانگاکان دەگرێتەوەو لەزۆربەی دامودەزگاکان هەلی کاریان بۆ ڕەخسێندراوە.

حکومەتی هه‌رێمى كوردستانیش بەپێچەوانەی حکومەتی عێراقەوە، ماوەی 11 ساڵە دامەزراندنی لەدامودەزگا حکومییەکان ڕاگرتوەو هیچ هەلێکی کاریشی بۆ گەنجان‌و هاوڵاتیان نەڕەخساندوە.