شارپرێس
دیاردەی خۆڵبارین زیانی
گەورەی ئابوری بە عێراق دەگەیەنێت و لە هەر رۆژێکی خۆڵباریندا، عێراق ملیۆنێک دۆلار
لەدەستدەدات، ئەوەش بەپێی راپۆرتێکی روانگەی سەوزی عێراق بۆ ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا.
لە راگەیەندراوێکدا،
روانگەی سەوزی عێراق بۆ ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا، زیانی ئەو خۆڵبارینانەی عێراق دەگرێتەوە،
ڕۆژانە بە یەک ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنێت و ئاماژەی بەوەکردووە، زیانەکان کەرتە جیاجیاکان
دەگرێتەوە.
کەرتی تەندروستیی دیارترین
کەرتە کە زیانی زۆری بەهۆی خۆڵبارینەوە بەردەکەوێت، لەبەرئەو پێویستی و چارەسەرانەی
وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەو کەسانەی دبیندەکات، کە بەهۆی خۆڵباینەوە رەوانەی نەخۆشخانەکان
دەکرێن، ئەمە جگە لەو نەخۆشانەی کە حەز دەکەن لە ماڵەوە بمێننەوە و ئامێری هەناسەدان
دەکڕن.
زیانەکانی دیکەی خۆڵبارین،
رووداوی هاتوچۆیە کە لەم ڕۆژانەدا لەسەر رێگا دەرەکییەکان بەهۆی کەمی بینین زیادیان
کردووە، هەروەها ئەو بەروبومانەی کە بەهۆی خۆڵبارینەوە زیانی زۆریان پێگەیشتووە، زیانی
دیکەش بەر ئاژەڵ و زیندەوەرانی دیکە دەکەوێت جگە لە پاککردنەوەی ماڵ و فەرمانگە فەرمییەکان
و ئۆتۆمبیلەکان کە بڕێکی زۆر ئاو بەفیڕۆ دەدەن و هەروەها، دەبنە هۆی داخستنی سیستەمەکانی
ئاوەڕۆ کە بەشێکی زۆری بەهۆی کەڵەکەبوونی پاشەڕۆ و قوڕەوە دەتوانرێت دابخرێت.
روانگەی سەوزی عێراق بۆ
ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا بەپێویستی دەزانێت، پەلەبکرێت لە بەرگرتن بە دیاردەی خۆڵبارین
لە رێگەی گرنگیدان بە دارستان چاندن و دامەزراندنی پشتێنەی سەوز کە لە چەند پارێزگایەک
بەتایبەتی سنوورەکان پلانی بۆ دانراوە.
