سودانی لە ئەنقەرەوە دژی پەکەکە قسەدەکات

عیراق

08/05/2025‌ 972 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند،" پەکەکە حزبێکی قەدەغەکراوە لە عێراق و هەرگیز رێگە نادەین لە خاکی ئێمەوە دەستدرێژی بکرێتەسەر دراوسێکانمان "، دەشڵێت، پێشوازی لە پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە دەکەن.


محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبوەوە و ئاماژەی بەوەکرد،"  رێگە بە هیچ لایەک نادەین، خاکەکەمان بەکاربهێنێت بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ ".

بە پێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سودانی و ئەردۆغان ڕێککەوتنێکی نۆ خاڵییان واژۆکرد، کە ئەم خاڵانە لەخۆدەگرن:

- هەماهەنگی لەبارەی پیشەسازییە بەرگرییەکان و گۆڕینەوەی ئەزمون لەوبوارەدا

- پاڵپشتیکردنی ئەو ئاوارە عێراقییانەی دەیانەوێت لەتورکیاوە بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان

- هەماهەنگی لەبوارەکانی دادوەری

- هەماهەنگی لەڕوبەڕوبونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان

- کردنەوەی لقی زانکۆ تورکییەکان لە شارەکانی بەغدا و بەسرە

- هەماهەنگی لەبارەی حاڵەتە لەناکاو و کارەساتەکان

- هەماهەنگی لەبارەی مەشق و ڕاهێنان لەوەزارەتی ناوخۆ

- هەماهەنگی لەبارەی پەیوەندییە گشتییە دیجیتاڵییەکان