شارپرێس:
لە نەجەف شێرێک پەلاماری خاوەنەکەی دا، بەشێکی زۆری جەستەی خوارد و
بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، پۆلیسیش شێرەکە دەکوژێتەوە.
عەقید موفید تاهیر، وتەبێژی پۆلیسی نەجەف ئاماژەی بەوەکرد، "ڕوداوەکە
لە باخێکی شاری کوفە لە نەجەف ڕویداوە، هاوڵاتییەکی تەمەن 50 ساڵ شێرەکەی خۆی پەلاماری دا و دەستبەجێ گیانی
لەدەستدا."
ئەوەشیخستەڕوو،"شێرەکە
بەشێکی زۆری جەستەی خاوەنەکەی خواردوە، لەبەرئەوەی شێرەکە وازی لە تەرمی هاوڵاتییەکە
نەدەهێنا، بۆیە ناچاربوین بیکوژین."