ئه‌ندامێكی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات، ڤه‌یپ و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆمبی ژه‌هراوین، عێراقییەکان ڕۆژانە نزیکەی سێ ملیار دینار بۆ جگەرەکێشان خەرج دەکەن.
زه‌ینه‌ب مووسه‌وی، ئەندامی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڤه‌یپ و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆمبی ژه‌هراوین و بە تامی سروشتی ڕووپۆشکراون.
زه‌ینه‌ب مووسه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، لیژنەكه‌یان دەنگی بە پێشنیازیی قەدەغەکردنی جگەرەی ئەلیکترۆنی به شێوه‌یه‌كی هەمیشەیی دا و پێشنیازەکەی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کرد.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، جگەرەی ئەلیکترۆنی و ڤه‌یپ کاریگەریی لەسەر سیستەمی هەناسەدان هەیە و توانای هه‌یه مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست بکات، ئەمەش مەترسی تووشبوون بە تەنگەنەفەسی و هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە زیاد دەکات.
زه‌ینه‌ب مووسه‌وی ئەوەشی ئاشکراکردوە، عێراقییەکان ڕۆژانە نزیکەی سێ ملیار دینار بۆ جگەرەکێشان خەرج دەکەن. ئاماژەی بەوەش کرد، جگەرە ئەلیکترۆنیەکان هاندەری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرن.