شارپرێس
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند, ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوەزری سووریا لە عێراق داواکراوە و نایانەوێت
پێشوازیی لێ بکەن لە لوتکەی عەرەبی بەغدا، داواشی لێ دەکەن سەرکێشی نەکات و نەیەتە
عێراق.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، نوری مالیکی، سەرۆکی
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند "ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوەزری
سووریا لە عێراق داواکراوە و نایانەوێت پێشوازیی لێ بکەن لە لووتکەی عەرەبی بەغدا.
مالیکی دژایەتی خۆی بۆ سەردانی ئەحمەد شەرع بۆ
عێراق اگەیاند و وتی: داوای لێ دەکەین سەرکێشی نەکات و نەیەتە عێراق.
راشیگەیاند، هیچ کەس لە کۆبوونەوەی سودانی و ئەحمەد
شەرع، لە قەتەر ئاگادار نەبووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق هیچ پاساوێکی بۆ کۆبونەوە لەگەڵ
داواکراوێک نەبوو.