شارپرێس:
ڕەوتی هەڵوێست لە گفتوگۆی پێکهێنانی هاوپەیمانی و یەکلیستی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق کشایەوە، بڕیاردەری ڕەوتەکەش
هۆکارەکەی ئاشکرادەکات.
عەلی حەمەسالح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست لە کۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند،" لەگەڵ هێزێکدا ناچینە هاوپەیمانی و یەکلیستی کە مافی
خەڵکی هەرێمی کوردستانی لە گەردەن بێت ".
ئەوەشیخستەڕوو،" لایەنێک لەکاتێکدا لەگەڵ ئێمە خەریکی دانوستاندن بوو، لە هەمان کاتدا لەگەڵ بەغداش خەریکی گفتوگۆی بەشداریکردنە لە حکومەت".