شارپرێس:
مەسعود بارزانی خۆشحاڵی خۆی بۆ هەنگاوەکان بەرەو
ئاشتی لە تورکیا دەردەبڕێت و دەڵێت " بە هەموو
شێوەیەک پشتیوانی لە سەرکەوتنی ئەو پڕۆسەیە دەکەین ".
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی
کوردستان لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" جێگەی خۆشحاڵیە
لە پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتی لە تورکیا لایەنەکان هەڵوێستی باشیان هەبوو و هەنگاوی
ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتیانە نرا. هەروەها پەکەکەش کۆنگرەی خۆی بەست و
کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد ".
سەرۆکی پارتی ئەوەشیخستەڕوو،" ئێمە هیوادارین
ئەو پڕۆسەیە بگاتە ئەنجامێکی باش و لە بەرژەوەندی و خێری ناوچەکە و هەموو لایەک
بێت ".
مەسعود
بارزانی باسی لەوەشکرد،" بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە سەرکەوتنی ئەو پڕۆسەیە
دەکەین ".
ئەمەش
لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە، پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە ) بەفەرمی
هەڵوەشاندنەوەی خۆی و چەکدادنانی ڕاگەیاند.