شارپرێس:
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى، ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێم ئاشكرایكردوه، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم ھێزی پێشمەرگە لهههرێمى كوردستان یەکبخرێت، دهشڵێت:"دواتر ھاوپەیمانانیش بەردەوامدەبن لەھاوکاریکردنو بڕیارە دوای یەکخستنی پێشمەرگە، سیستەمی بەرگریى ئاسمانیش بۆ ههرێم دابین بكرێت".
بابەکر زێباری ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێم ئاشكرایكردوه، "ھاوپەیمانانان بەردەوام لەگەڵ ھێزی پێشمەرگەو لەھەموو ھەنگاوەکان ھاوکارو پاڵپشتی ھێزی پێشمەرگەنو پەیوەندییو ھەماھەنگی زۆرباش ھەیە لەنێوانیانو لەسەرەتای کاری حکومەتی ھەرێم بۆ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە ھاوپەیمانان لەگەڵ ھێزی پێشمەرگەدانو ھاوکارییان دەکەنو ھیچ کاتێک لێیان دانەبڕاونو بەردەوام ھاوکارو پاڵپشتن وەکو چۆن گرنگی بەھێزی خۆیان دەدەن بەھەمانشێوەش گرنگی بەھێزی پێشمەرگە دەدەن".
بهتهى زێباری، "بەشێکی زۆری پێداویستی سەربازیی بۆ ھێزی پێشمەرگە لەلایەن ھاوپەیمانانهوه دابیندەکرێتو بڕیارە دوای تەواوبونی یەکخستنی ھێزی پێشمەرگەو تەواوبونی 11 فیرقەكه، كه دهبێت تا کۆتایی ئەمساڵ كۆتایی بێت، دواتر سیستەمی بەرگریى بۆ ھێزی پێشمەرگە دابیندهکرێت".
زێبارى بهماڵپهڕى فهرمى پارتى وتوه، "ئێستا یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە لەقۆناغی کۆتاییدایەو ئەمەش وایکردوە ھاوپەیمانان پێی دڵخۆش بنو ھاوکاریی زیاتری پێشمەرگە بکەن، چونکە لەھەرێم یەک ھێزی پێشمەرگە دەبێت، ئەویش لەژێر فەرمانو چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا دەبێت".
