بەپێنج نیشانە بزانە مۆبایلەکەت سیخوڕیی بەسەرەوە دەکرێت

هەمەڕەنگ

02/07/2025‌ 6525 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شارەزایەکی بواری تەکنەلۆژیای نێودەوڵەتیی پێنج نیشانەی ئاشکراکردوە کە ڕەنگە ئاماژەبن بۆ ئەوەی مۆبایلەکەت لەلایەن لایەنی سێیەمەوە سیخوڕیی بەسەره‌وه‌ بکرێت، هۆشداریشیداوە  کە هەندێک لەو نیشانانە بەشێوەیەکی مەترسیدار باوبون.


مارک بورکار بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای QR Code Generator ڕونیکردوه‌تەوە، زۆرێک لەبەکارهێنەران هەست بەو نیشانانە ناکەن کە ڕەنگە سۆفتوێرەکان بەرنامەی چاودێری شاراوە دەربخەن کە لەسەر ئامێرەکانیان کاردەکەن.

نیشانەکانی بریتین لە:
1ـ پاتری بەخێرایی تەواو دەبێت: ئەگەر هەستت کرد پاتری مۆبایلەکەت خێراتر لەئاسایی تەواو دەبێت بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک لەبەکارهێناندا، ئەوە دەکرێت بەهۆی کارپێکردنی بەرنامە سیخوڕییەکانەوە بێت کە بەردەوام لەپاشخاندا کاردەکەن.
2ـ گەرمبونی زۆری مۆبایل بەبێ هیچ هۆکارێکی دیار: گەرمبونی ئامێرێک کاتێک بەکاریناهێنیت دەتوانێت ئاماژەبێت بۆ بونی بەرنامەیەکی نهێنی کە هێزی پرۆسێسکردن بەکاردەهێنێت.
3ـ زیادبونی لەناکاوی بەکارهێنانی ئینتەرنێت: Spyware ئەو زانیاریانەی کۆی دەکاتەوە دەنێرێت بۆ لایەنی سێیەم، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبونی ڕوننەکراوەی بەکارهێنانی داتا.
4ـ پەیامی سەیرو سەمەرە: هەندێک لەبەرنامە سیخوڕیەکان نامەی کورتی کۆدکراو بۆ پەیوەندیکردن بەکاردەهێنن، لەوانەیە وەک هێما یان کارەکتەرێکی تێنەگەیشتوو بۆ بەکارهێنەر دەرکەون.
5ـ هەڵسوکەوتی نائاسایی مۆبایل: وەکو ڕوناکی لەناکاوی شاشە یان دەنگەکان لەکاتی پەیوەندیکردندا، کە نیشانەن بۆ ئەوەی مایکرۆفۆن یان کامێرا لەدورەوە چالاک بێت.

بۆ خۆپاراستن دەبێت چی بکرێت:
ـ بەردەوام پشکنینی ئەو ئەپانەی لەمۆبایلەکەتدا دابەزیون.
ـ بەکارهێنانی وشەی نهێنی بەهێزو پێشبینینەکراو.
ـ بەبەردەوامی چاودێریی بەکارهێنانی پاتری‌و داتاکان بکە.
ـ ئەگەر گومانت هەبوو هاککردنێک کە سەختە دەستنیشان بکرێت، مۆبایلەکە ڕیستۆر بکەوە.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی