شارپرێس:
سەرۆک کۆماری عێراق چارهسهرى كێشهكانى ههولێرو بهغدا ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "بۆ چارەکردنی کێشەکانی هەولێرو بەغدا دەبێت یاسای نەوتو غاز دەربکرێت"، دهشڵێت:"ڕۆژانە پەیوەندیی لەنێوان ههردولادا ههیه".
د. لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی مۆندۆی ئیسپانی ڕایگهیاندوه، "سەبارەت بەناکۆکیو کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێرو بەغدا، ڕۆژانە پەیوەندیی لەنێوانیاندا ههیه بۆ تاووتوێکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، بۆ چارەسهرکردنی ئەو کێشانەش، دەبێت یاسای نەوتو غاز دەربکرێت".
سهرۆك كۆمار ئاماژهى بهوهداوه، عێراق هەر جۆرە پێشێلکارییەکی ئاسمانی وڵاتەکەی لەشەڕی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیلو ئێران ڕەتدەکاتەوە، دهشڵێت:"دەبوو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەسەرۆکایەتی ئەمریکا لەو ماوەیەدا ئاسمانی عێراق بپارێزێت".
جەختیشدهكاتهوه، "ئێمە ئیدانەی پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق لەکاتی شەڕی نێوان هەردولا دەکەین، ئێمە داوای کڕینی سیستەمی بەرگریی بۆ پاراستنی ئاسمانی خۆمان دەکەین، بهڵام دەبوو هێزەکانی هاوپەیمانان پارێزگارییان لەئاسمانی عێراق بکردایە".
سەرۆک کۆماری عێراق لەدرێژەی چاوپێکەوتنەکەیدا وتویهتى، "بونی هێزەکانی هاوپەیمانان لەسەر بنەمای ڕێککەوتنەکانی نێوان واشنتۆنو حکومەتی عێراقە، هەروەها چارەنوسی بەردەوامبونیان یان ڕۆیشتنیان، پەیوەستە بەدانوستانەکانی نێوان حکومەتو ئەمریکاوه".
سهرۆك كۆمار لهو چاوپێكهوتنهدا هۆشداریداوه لەمەترسی گروپە چەکدارەکانو جهختیكردوهتهوه، "داعش لەهەموو شوێنێک مەترسی دروستدەکات نەک تەنها لەعێراق، بەڵام ئەوە ئەو مەترسییە نییە کە لەڕابردودا ڕوبەڕوی بوینەوە، چونکە شکستیانهێناوە، ئەو تاوانانەی کە بەتایبەتی دژی ئێزدییەکان ئەنجامیاندا، لەبیرمان ناچێتەوە".
سەبارەت بەچەکهەڵگرتنیش لهعێراقو بونى میلیشیا، سهرۆك كۆمار ڕایگهیاندوه، "سیاسەتی حکومەت ئاشکرایە، دەبێت چەک لەڕێگەی هێزە ئەمنییە فەرمییەکانەوە لەدەستی دەوڵەت دابێت".
لهبارهى هەڵبژاردنی داهاتوشهوه، لهتیف ڕهشید ئاماژهى بهوهداوه، "داوا لەهەموو هێزە سیاسییەکان دەکەم بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەن، بەتایبەتی ئەو هێزانەی بایکۆتیانکردوە، پێویستە پێکەوە کاربکەین بۆ چارەکردنی کێشەکانو بەرەنگاربونەوەی گەندەڵیو پرسەکانی دیکە، بەڵام بایکۆتیش دیاردەیەکی سروشتیەو لەهەموو وڵاتاندا ڕودەدات".
