ڕونکردنەوە لەبارەی دەستپێکردنەوەی دامەزراندن دەدرێت

کوردستان

23 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 362 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە دەستپێکردنەوەی دامەزراندن دەکەن و دەڵێت،" ئەم دەنگۆیانە دەکەوێتە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانەوە ".


ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەم دواییانەدا تێبینی ئەوە دەکرێت، کە لایەنە سیاسییەکان هەوڵی ڕاکێشانی هاووڵاتیان و فریودانیان دەدەن، بەوەی کە دامەزراندن لە چوارچێوەی دەزگاکانی حکومەتدا هەیە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە، یاسای بودجەی سێ ساڵە کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندکراوە، لە (مادەی 14/چوارەم ا) دا تیشک دەخاتە سەر ڕاگرتنی دامەزراندن و گرێبەست لە سەرجەم فەرمانگەکانی دەوڵەت ".

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داوا لە هاوڵاتیان دەکات نەکەونە دوای ئەو کارانەی، کە هەوڵ دەدەن بۆ مەبەستی و بەرژەوەندی تایبەت بیانقۆزنەوە، ئەمەش دەکەوێتە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانەوە.

محەمەد سەردار