شارپرێس:
سەرۆکایەتی ڕوسیا ڕایگەیاند، لەئێستادا ڤڵادمێر پوتین و
دۆناڵد ترەمپ لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە قسەدەکەن.
دیمێتری بیسکۆڤ، وتەبێژی
سەرۆکایەتی ڕوسیا بە ئاژانسی هەواڵی "تاس"ی ڕاگەیاندوە، لەئێستادا
ڤڵادمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا لەڕیگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە قسە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی
سەرۆکی ئەمریکا دەکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر،
دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدابوو هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکرانیا ڕابگرێت، کە لەئێستادا
لەدژی ڕوسیا دەجەنگێت.
محەمەد سەردار