ڕاگەیەنراوی دژەتیرۆر لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

کوردستان

17 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1259 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە.

دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەمشەو پێنجشەممە 3ی تەممووزی 2025، کاتژمێر 21:58، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.

ئەمەش لەکاتێكدایە، هەر ئەمشەو لەشاری کەرکوکیش درۆنێکی دیکە لە گەڕەکی بەدر و لە نزیک فڕۆکەخانەی شارەکە کەوتەخوارەوە.