ڕونکردنەوەی ئاسایشی هەولێر لەبارەی دروستبونی شەڕ لەنێوان دانیشتوانی دوو گونددا

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1003 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕونکردنەوە لەبارەی دروستبونی شەڕ لەنێوان دانیشتوانی دوو گوندی هەولێر دەدات و دەڵێت، سێ کەس دەستگیرکراون.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" سەبارەت بە دروستبونی کێشە و شەڕە تەقە لە نێوان دانیشتوانی دوو گوندی سنوری قەزای خەبات، کێشەکەیان لەسەر زەوی و زار و دیاری کردنی سنوری گوندەکانیان ڕویداوە .

ئەوەشیخستەڕوو،" لەسەر ئەم بابەتە سێ تۆمەتبار کە بەشداربون لە کێشەکەو چەکیان بەکارهێناوە ، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکران ".

محەمەد سەردار