ناسا مشتومڕی بوونی ژیانی لەسەر هەسارەی مەریخ یەکلایی کردەوە

هەمەڕەنگ

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1499 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەکی ئەم دواییە، کە لەسەر بنەمای دۆزینەوەی ڕۆڤەری کیوریۆسیتی ناسا ئەنجامدراوە، گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە هەسارەی بارام (مەریخ) زیاتر بە بیابانی ماوەتەوە، سەرەڕای بوونی رووباری پچڕ پچڕ لەرابردوودا، ئەمەش هۆکاری نەبوونی شێوەکانی ژیان لەسەر هەسارەکە بە بەراورد بە زەوی ڕوون دەکاتەوە.

ئێدوین کایت، زانای هەسارەکان و سەرپەرشتیاری سەرەکیی توێژینەوەکە لە زانکۆی شیکاگۆ، بەئاژانسی فڕانس پرێسی وتووە: هەسارەی بارام ماوەیەکی کورتی بەسەردا هاتووە کە ئەگەری بوونی شێوەکانی ژیانی تێدا بووە، بەڵام ئەم قۆناغانە ریزپەڕ بوون و ڕێسای جێگیر نەبوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، لاوازیی چالاکیی گڕکانەکان لەسەر مەریخ بووەتە هۆی کەمبوونەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەواکەیدا، ئەمەش وایکردووە هەسارەکە ساردبێتەوە و سووڕی کەشوهەوای تێکبدات.
هەروەک وتویەتی: توێژینەوەکان دەریخستووە کە دوای ماوەی کەمی بوونی ئاو، ماوەی وشکی درێژخایەن کە تا 100 ملیۆن ساڵی بەسەردا هاتووە، ئەمەش وایکردووە قورس بێت کە ژیان خۆی بپارێزێت، بەڵام کایت بوونی ئاوی لەژێت خاکی هەسارەکە رەتنەکردۆتەوە.
کایت جەختی لە گرنگی هێنانەوەی نمونە لە مەریخەوە کردەوە بۆ ئەوەی بزانرێت کە ئایا ژیانی ورد پێشتر هەبووە یان نا، ئەمەش دەتوانێت ئەوە ئاشکرا بکات کە دەرکەوتنی ژیان لە دەرەوەی زەوی چەندە ئاسانە یان قورسە.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی