شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی خۆپیشاندانەکانی
هاوڵاتییانی تورکمانی ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکوک هاتەدەنگ و دەڵێت، سەقامگیری
کەرکوک کاریگەری لەسەر دۆخی تەواوی عێراق دەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەڕاگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد، پەراوێزخستنی پێکهاتەی تورکمان لەپۆستە ئیدارەییەکانی ناحیەی
پردێ دەبێتە هۆی بێهیوایی گەلی تورکمان لەعێراقدا.
ئەوەشیخستەڕوو،" بەوردی و هەستیارییەوە
چاودێری دۆخی کەرکوک دەکەین و داواکاری سەرەکیمان ئەوەیە بەشێوەیەکی گونجاو ڕۆڵ بە
تورکمانەکان بدرێت لەبواری سیاسیدا ".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باسی لەوەشکرد، سەقامگیری
و ئارامی کەرکوک گرنگییەکی زۆری بۆ سەقامگیری تەواوی عێراق دەبێت.
محەمەد سەردار