ئەمریكا داوا لە دیمەشق دەكات پێكهاتەكان یەكبخات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 450 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، دەبێت حكومەتی سوریا كاربكات بۆ یەكخستنی پێكهاتەكانی سوریا.

 نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە میانی دانیشتنی تایبەتی سەبارەت بە سوریا و دوایین پێشهاتەكانی ئەو وڵاتە، وتی "دەبێت حكومەتی سوریا ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە كە بڕیارەكەی ترەمپ بۆ هەڵگرتنی سزاكان پێشكەشی كردووە".

ناوبراو پێشوازی لە هەوڵەكانی سوریا بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ دراوسێكانی كرد و ڕونیشیكردەوە كە دوای ڕووداوەكانی سوەیدا، دەرفەتێك بۆ ئاشتەوایی و وتووێژ لە ئارادایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ لوبنان سەركەوتوو بوو، ڕونیشیكردەوە، ئەوان ئاسانكارییان بۆ گفتوگۆكانی نێوان سوریا و ئیسرائیل كرد بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان.
ئ.ه