لوبنان پێشوازی لە پلانەكەی ترەمپ بۆ ئاشتی دەكات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 206 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

نەواف سەلام، سەرۆكوەزیرانی لوبنان، لە چاوپێكەوتنێكدا  دووپاتیكردەوە كە حزبوڵڵا دەبێت خۆی بگۆڕێت بۆ پارتێكی بێچەك.

نەواف سەلام رایگەیاند، لوبنان پێویستی بە "یارمەتی بەپەلەی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی قەیرانی ئابوری و كۆمەڵایەتی".

 ئاماژەی بەوەشكرد، چاكسازیی كەرتی دارایی و دادوەری زۆر پێویستە بۆ دەرچوون لە نائارامی.

سەبارەت بە پلانی ئاشتی ئەمریكا ڕونی كردەوە، بەیروت پێَشوازی لە پلانەكەی ترەمپ بۆ ئاشتی دەكات. 

هاوكات لە نیگەرانیی خۆی لە نیازی ئیسرائیل بۆ شەڕ دەربڕی، وتی: "ناتانیاهۆ بەجۆرێك مامەڵە لەگەڵ شەڕ دەكات، وەك مرۆڤی پاسكیلسوار كاتێك وەستا، دەكەوێت".
ئ.ه