شارپرێس:
یەکێتیی نیشتمانى كوردستان له‌زارى ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسییه‌وه وەڵامی پارتی ده‌داته‌وه‌و سه‌باره‌ت به‌دوباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنیش ده‌ڵێت، "ئەگەر پارە ئەوەندە زۆرە، بۆ قەرزی خەڵک نادەنەوە، بۆچی لەهەڵبژاردن خەرجی دەکەنەوە؟".
سەعدی ئه‌حمه‌د پیرە ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردن هەڕەشەیەکی بێ ناوەڕۆکە".
ده‌شڵێت، "ئەگەر پارە ئەوەندە زۆرە بۆ قەرزی خەڵک نادەنەوە بۆچی لەهەڵبژاردن خەرجی دەکەنەوە؟".
مه‌كته‌ب سیاسییه‌كه‌ى یه‌كێتیى ده‌ڵێت، "هەڵبژاردن هیچ ناگۆڕێت‌و کورسیەکانیش هەروەکو خۆیانن‌و هەروەکو خۆشیان دەبن".
سه‌باره‌ت به‌كورسی سێیه‌مى یه‌كێتیش له‌هه‌ولێر، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "کورسیەکەی هەولێر، بوه‌تە کەسەرێکی گەورە لەسەر دڵی پارتی".