شارپرێس:
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) هۆشداریى به‌پارتى گه‌لى كۆمارى (جه‌هه‌په) ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ى كردویانه ڕاستى نه‌كه‌نه‌وه زیانیان پێده‌گات"، ده‌شڵێت، "سه‌ربارى هێزو باڵادەستیمان، په‌كه‌كه‌مان هەڵوەشاندەوە، ته‌نها لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پرۆسه‌ى ئاشتى".
موراد قەرەیلان لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ کەناڵی ستێرک تیڤی ڕه‌خنه‌ى له‌جه‌هه‌په گرت‌و هۆشداریى له‌هه‌ڵوێسته‌كه‌یان پێدان‌و وتى، "لەساڵانی ڕابردودا پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بانگەشەی دۆستایەتی گەلی کوردی دەکرد، خۆی وەک لایەنگری چارەسەرو دیموکراسی نیشاندەدا؛ ئێستا بەتەواوی پێچەوانەی ئەمەی کردوە، ئەگەر ئەم هەڵەیە ڕاستنەکەنەوە زیانیان پێدەگات، ئەم کێشەیە چۆن چارەسەردەبێت ئەگەر شاندەکە نەچێتە لای ئۆجەلان".
قه‌ره‌یلان جه‌ختیكرده‌وه، "سەردانی شاندەکە بۆ ئیمراڵی بەشداردەبێت لەپێشخستنی پرۆسەکە، ئێستا هەنگاوی یاسایی‌و داڕشتنی یاسایی پێویستە، بزوتنەوەکەمان ئەوەی لەتوانایدا بوە ئەنجامیداوە، دەبێت بچینە قۆناغی دوەم، سەرەڕای ئەوەی هێزو باڵادەستیمان هەبوو، به‌ڵام پارتی كرێكارانی كوردستان‌مان هەڵوەشاندەوە، لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەرێک".
گفتوگۆکانی لەسەر چون یاخود نەچونی کۆمسیۆنی پەرلەمان بۆ ئیمراڵی هەڵسەنگاندو ئاماژەی بەوەکرد، بۆئەوەی پرۆسەکە بەڕێوەبچێت، پێویستە کۆمسیۆن دەستبەجێ گوێ لەبەردەنگی‌و لایه‌نى سه‌ره‌كى پرۆسه‌ى ئاشتیى بگرن كه ئۆجه‌لانه.
