شارپرێس:
برنج یەکێکە لە گرنگترین خۆراکە سەرەکییەکانی جیهان، زۆربەی دانیشتووان بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاریدەهێنن، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە بەرهەمە بازرگانییە جیهانییەکان.
بەرهەمی برنج تا ڕادەیەکی زۆر لە ئاسیا چڕبووەتەوە، ئەو کیشوەرە هەم گەورەترین بەرهەمهێنەر و هەم بەکارهێنەری بەرهەمەکەشە.
ماڵپەڕی worldstopexports بڵاویکردووەتەوە، هیندستان لە پێشەنگی لیستی گەورەترین هەناردەکارانی برنج لە جیهاندایە و ساڵانە بڕی هەناردەکردنی برنج 11 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
لیستی هەناردەکارانی برنج بەم شێوەیەیە:
هیندستان: 11.8 ملیار دۆلار
تایلەند: 6.4 ملیار دۆلار
پاکستان: 4.2 ملیار دۆلار
ڤێتنام: 4 ملیار دۆلار
ئەمریکا: 2.4 ملیار دۆلار
کەمبۆدیا: یەک ملیار و 900 ملیۆن دۆلار
میانمار: یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلار.
ئیتاڵیا: 944.6 ملیۆن دۆلار.
چین: 776.8 ملیۆن دۆلار.
بەڕازیل: 561.2 ملیۆن دۆلار.
ئۆرۆگوای: 557.2 ملیۆن دۆلار.
بەلجیکا: 511.9 ملیۆن دۆلار.
هۆڵەندا: 473 ملیۆن دۆلار.
پاراگوای: 440.8 ملیۆن دۆلار.
بەرهەمی برنجی جیهانی ساڵانە 500 ملیۆن تۆن تێدەپەڕێنێت. چین و هیندستان گەورەترین بەرهەمهێنەری برنجن لە جیهاندا، لە دوای ئەوانیش بەنگلادیش و ئەندەنوسیا و ڤێتنام دێن. هەروەها هیندستان گەورەترین هەناردەکاری برنجی جیهانە.
ئ.ح
