شارپرێس:
کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتمانی‌و برایەتی‌و دیموکراسی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان بەیاننامەیەکی نوسراوی بڵاوکردەوەو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجامى ئه‌رێنى به‌ده‌ستهاتون‌و كۆبونه‌وه‌ى دیكه‌ش له‌داهاتودا به‌رده‌وامده‌بێت".
دواى كۆتاییهاتنى یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى نێوانیان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌دورگه‌ى ئیمراڵى، کۆمسیۆنی هاوپشتی برایەتی، ئاشتی‌و دیموکراسی په‌رله‌مانى توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌نجامه‌كان ئه‌رێنى بون‌و به‌رده‌وامیشده‌بین له‌پێشخستنى پرۆسه‌كه".
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه، "یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى كۆمسیۆنه‌كه‌ى په‌رله‌مان لە 5ی ئابی 2025دا به‌ڕێوه‌چوو، 18 كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه‌و له‌كۆتا كۆبونه‌وه‌دا لە21ى تشرینی دوەمی 2025دا بڕیاردرا بەزۆرینەی دەنگ گوێ لەعەبدوڵڵا ئۆجەلان بگیرێت‌و كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا سازبكرێت".
ده‌شڵێت، "بەگوێرەی ئەو بڕیارە وه‌فدى كۆمسیۆنه‌كه ڕۆژى 24ى تشرینی دوەمی 2025 سەردانی گرتوخانه‌ى داخراوی جۆری (ف)ى لەدورگەی ئیمڕاڵی کرد، لەم چوارچێوەیەشدا بەشێوەیەکی ورد پرسیارەکانی سەبارەت بەجێبەجێکردنی ڕێکەوتنی 10ی ئازار لەسوریاو بانگەوازییەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە لە27ى شوبات لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەو هەنگاو بەرەو ئاشتی‌و کۆمەڵگه‌ی دیموکراتیکدا تاووتوێکرا".
له‌كۆتاییشدا وه‌فدى كۆمسیۆنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى توركیا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "لەئەنجامی کۆبونەوەکەدا بەشێوەیەکی ئەرێنی، یەکگرتنی کۆمەڵایەتی‌و کاراکردنی برایەتی‌و پێشخستنی ئەرێنی پڕۆسەکە، لەڕوانگەی ناوچەیی لەقۆناغی داهاتودا بەردەوامدەبین لەپاراستنی ئیرادەمان بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکە".
ئەندامانی وه‌فده‌كه پێکهاتبون لەگوڵستان کڵچ کۆچی غیت، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی، حوسێن یایمان یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی‌و فەتحی یەڵدز یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی مەهەپە بۆ کاروباری یاسایی‌و هەڵبژاردن، به‌ڵام جەهەپە كه گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیایه، لەوه‌فده‌كه بەشدارنەبوو.