شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر خێرایى ڕۆیشتنى ئۆتۆمبێل لهشهقامێكى شاره‌كه زیاد ده‌كات، له‌و ڕوهشهوه په‌یامێك ئاراسته‌ى شۆفێران ده‌كات.
لەڕاگەیەندراوێکدا هاتوچۆى هه‌ولێر ئاشكرایكردوه، ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە، خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەشەقامی هەولێر-کەرکوک زیادکراوە.
هاتوچۆی هەولێر ئه‌وه‌شى نوسیوه، "شوفێران ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، خێرایی ڕێگه‌پێدراو لەڕێگه‌ی هەولێر- کەرکوک، لەبەرزە پردی چوارڕیانی جیهان تا بەرزەپردی 120 مەتری، لە 60 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا بەرزکرایەوە بۆ 80 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "بڕیارەکە ئەمڕۆ لەکاتژمێر 6ی ئێوارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".