ئاگربەست لەسودان ڕاگەیەنرا

جیهان

42 خولەک پێش ئێستا‌ 157 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 هێزەکانی پشتیوانی خێرا ئاگربەستێکی تاکلایەنە بۆ ماوەی سێ مانگ بەئامانجی مرۆیی لە سودان ڕادەگەیەنن.


 هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سودان ڕایگەیاند، ئێمە ڕەزامەندین لەسەر دامەزراندنی میکانیزمێکی چاودێری مەیدانی بۆ ئاگربەستی مرۆیی.

 هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەڵێت، ئەو ئاگربەستە مرۆییەی کە پابەندین پێیەوە هەنگاوی یەکەمە بۆ ڕاگرتنی شەڕ و گەیشتن بە چارەسەری سیاسی.

هەروەها هێزەکانی پشتیوانی خێرا ڕونیکردەوە، پابەندی خۆمان بە پڕۆسەیەکی سیاسی دووپات دەکەینەوە کە هەمووان بەشداری تێدا بکەن، جگە لە بزووتنەوە ئیسلامییەکان و ئیخوان موسلیمین.
ئ.ح