ئاماری ساڵێك ڕاگەیەندرا...60 كەس لەئاودا خنكاون

کوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 115 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرگری شارستانی هەرێم ئاماری چەند مانگی ڕابردوی ئەمساڵی ئاشكراكردو ڕایگەیاند، ژمارەی خنکان لەئاودا بۆ ئەمساڵ زۆر بەرزەو زیاتر لە 60 كەس بوەو دەشڵێت، زۆرترین حاڵەت لەپارێزگای هەولێر ڕویداوە.


سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێم ڕایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 61 کەس لەهەرێمی کوردستان لەئاودا خنکاون، لەسەر ئاستی پارێزگاکانیش، زۆرترینیان لەهەولێرو کەمترینیان لەهەڵەبجە بوە، لەکاتێکدا تەواوی ساڵی ڕابردوو ٦٤64کەس لەئاودا خنکاون.

وتیشی، لەناو خنکاوانی ئەمساڵدا تەرمی دوو کەس تائێستا نەدۆزراوەتەوە، کە یەکێکیان ئاڤێستایەو ئەوی دیکەش منداڵێکە، هۆکارەکەشی هەڵکەوتەی جوگرافیی و سەختی بەشێک لەشوێنەکانە بەهۆی بونی ئەشکەوت و کون و کەلەبەر لەناو ئاوەکاندا.

دەشڵێت، لەهەوڵی بەردەوامی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییاندان بەمەبەستی کەمکردنەوەی ڕوداوەکانی خنکان لەڕێگە جیاوازەکانی وەک، هەڵواسینی رێنمایی و بونی تیمەکانی بەرگریی لەزۆربەی شوێن و ڕوداوەکان.

بەپێی ئامارەکان، ئەمساڵ 21 کەس لەسنوری هەولێر، 10 کەس لەسنوری سۆران، هەشت کەس لەسنوری زاخۆ، هەشت کەس لەسنوری ئاکرێ، پێنج کەس لەسنوری دهۆک، سێ کەس لەسنوری سلێمانی، لەسنوری هەڵەبجە، دوو کەس لەسنوری ڕاپەڕین دوو کەس و لەگەرمیانیش دوو کەس، خنکاون.

بەپەلە