شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه وه‌رگرتنى بڕه پاره‌یه‌كى زۆر له‌خاوه‌نى بارهه‌ڵگره ئێرانیه‌كان ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كه‌یان، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى داوایان لێكراوه نه‌یده‌ن، ئه‌وا ته‌واوى تانكى گازه‌كانیان پێ به‌تاڵده‌كرێته‌وه"، ده‌شڵێت، "سه‌ربارى وه‌رگرتنى پاره‌كه هیچ وه‌سڵێكیش به‌شۆفێره‌كان نادرێت، هه‌ربۆیه هانامان بردوه‌ته به‌ر ئاسایش، به‌ڵام تائێستا ئه‌وه‌ى ده‌گوزه‌رێت به‌رده‌وامه".
نوێنەری بارهەڵگرەكانی مەرزی پەروێزخان لەشارپرێسەوە وەرگرتنی بڕە پارەیەكی زۆر بەبێ هیچ پسوڵەیەك ئاشكرادەكات‌و دەڵێت، "كەس خۆی لێناكات بەخاوەن‌و نازانین ئەو بڕە پارە زۆرە بۆ كوێ دەچێت‌و لەبەرامبەر چیدا لێیان وەردەگیرێت".
نوێنەری بارهەڵگرەكانی مەرزی پەروێزخان لەلێدوانێكی تایبەتدا بەشارپرێسی وت، "ڕِۆژانە لەبەرامبەر گواستنەوەی بارەكاندا، بڕە پارەیەكی زۆریان لێوەردەگیرێت، چەندجارێكیش چوینەتە لای بەرپرسانی مەرزەكەو داوامانكردوە ڕونكردنەوەمان پێبدەن سەبارەت بەوەرگرتنی ئەو بڕە پارە زۆره، بەڵام هیچ كەس خۆی ناكات به‌خاوەنى ئه‌و كێشه‌یه".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس، "لەمەرزی پەروێزخان لەلایەن سه‌رپه‌رشتیارانى ئیدارى مەرزەكەوە داوای پارە لەشۆفێران دەكرێت كە وەك سەرانە وەرگرتنەو هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیش نادرێت له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى ئه‌و پاره‌یه‌دا".
شارپرێس، هەوڵیدا پەیوەندیی بكات بەبەرپرسانی ئیداریی مەرزەكەوە، بەڵام هیچكامیان ئامادەنەبون ڕونكردنەوە بدەن.
ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتریش چەندجارێك شۆفێرانی بارهەڵگر لەمەرزەكانی هەرێمی كوردستان گردبونەتەوەو ناڕەزاییان دەبڕیوە سەبارەت بەوەرگرتنی بڕە پارەی جیاواز لێیان كە بوه‌تە بارگرانیی بۆسه‌ر ژیانیان.
شارپرێس ئەوەی زانیوە، بڕی پارەيەى كه له شۆفێران وه‌رده‌گیرێت، لە 25 هەزار دینارەوە دەستپێدەكات‌و به‌گوێره‌ى بارەكەش بڕەكەی زیاتر دەبێت، هاوكات وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە بەبێ هیچ پسوڵەیەكه.
