شارپرێس:
فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌په‌یامێكدا بۆ توركیا داواده‌كات ڕێگه‌یان پێبدرێت بچنه ئیمراڵى‌و له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان كۆببنه‌وه، ئاشكراشیده‌كات، "پەیوەندیمان له‌گه‌ڵ توركیا هەیەو کەناڵی کراوەش لەنێوانماندا هەن، بەڵام ڕێککەوتن نییە".
مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى هه‌سه‌ده له‌چاوپێكه‌وتنێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، پەیوەندییمان له‌گه‌ڵ توركیا هەیەو کەناڵی کراوەش لەنێوانماندا هەن، بەڵام ڕێککەوتن نییە، تەنها ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بەسوریا هەیە، ئەمەش شتێکی باشە، خواستی خۆشمان نیشانداوه بۆ بەهێزکردن‌و فەرمیکردنی ئەو پەیوەندییانەو گەیشتن بەڕێککەوتن لەسەر هەندێک بابەتی دیاریکراو".
عه‌بدى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، "هەروەک چۆن تورکیا نیگەرانی هەیە، ئێمه‌ش وه‌ك هەسەدە نیگەرانیی خۆمان هەیە، دەمانەوێت ئەم بابەتانە بخەینە بەرباس‌و چارەسەریان بکەین، خاکی داگیرکراومان هەیە، خەڵکی ئێمە بەهۆی بونی تورکیاوە ناتوانن بگەڕێنەوە، دەمانەوێت ئەم کێشانە لەگەڵ بەرپرسانی ئەنكەرە چارەسەربکەین".
سەبارەت بەکاریگەریی پرۆسەی ئاشتی لەتورکیا لەسەر سوریا‌و ڕۆژئاوای کوردستان، مه‌زڵوم عه‌بدى جه‌ختیكرده‌وه، "زیاتر لەهەمولایەک، ئەم بابەتە پەیوەندیی بەباکورو ڕۆژهەڵاتی سوریاوە هەیە، ئاگربەستی ئێستاش لەگەڵ سوپای تورکیا بەرهەمی ئەم پرۆسەیەیەو ئەگەر پرۆسەکە بگاتە ئەنجام، ئاگربەستەکەش هەمیشەیی دەبێت".
ئه‌وه‌شى وت، "ئەگەر ئەمڕۆ ئێمە باس لەپەیوەندیی لەگەڵ تورکیا دەکەین، ئەوە لەسایەی ئەم پرۆسەیەوەیە، ئێمە دەمانەوێت وەک هەسەدە، ئەرکی خۆمان بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە جێبەجێبکەین‌و ببینە لایەنێکی پشتیوان، نەک ڕێگر".
فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شى وتوه، "جەختده‌كه‌ینه‌وه لەسەر پێویستیی گفتوگۆ لەنێوان ڕۆژئاوا‌و ئیمراڵی بۆ چارەسەرکردنی هەندێک کێشە، گفتوگۆی باشتر، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر پرۆسەی ئاشتی‌و چارەسەرکردنی کێشەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا دەبێت، به‌گوێره‌ى وتەی وه‌فدى سەردانکەری ئیمراڵی، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان داوایکردوە بەرپرسانی ڕۆژئاوا (به‌تایبه‌ت مه‌زڵوم عه‌بدى) سەردانی ئیمراڵی بکەن، ئێمەش پێویستیمان بەوە هەیە، ئه‌گه‌ر توركیا ڕێگه‌بدات بۆ ئێمە هیچ کێشەیەک نییە، مادام ئەم سەردانە، بەشدارییەکی ئەرێنی لەچارەسەردا دەکات، بۆچی نەچین؟ ئێمە بەئەرێنی سەیری دەکەین".
