شارپرێس زانیاری لەبارەی کۆبونەوەکەی شاندی ئیمرالی و ئۆجەلان ئاشکرادەکات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 724 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمڕۆ دوشەممە، شاندێکی کۆمیسیۆنی هاوپشتی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی لەپەرلەمانی تورکیا سەردانی دورگەی ئیمڕاڵییان کردو لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رابەری زیندانیکراوی پەکەکە کۆبونەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێسیش بڕیارە کۆنوسی کۆبونەوەکە پێشکەش بە سەرۆک و لیژنەی پەرلەمان بکەن .


شارپرێس لە سەرچاوەیەکییەوە زانیویەتی، لەسەردانەکەی ئەمڕۆی کۆمیسیۆنی ئاشتی و برایەتی کە پێکهاتوە لە هەریەک لە  گوڵستان کڵچ ، فەتحی یڵدز و حوسێن یایمان تەواوی وردەکارییەکانی کۆبونەوەکە تۆمار کراوەو دواتر دەخرێتە بەردەم "نومان کورتوڵموش" سەرۆکی پەرلەمان، دواتریش کۆنوسێک پێشکەش بە لیژنەکە دەکرێت کە پێکدێت لە 51 پەرلەمانتار .

هەر بە پێی ئەو زانیارییانە، وا بڕیارە ئەم کۆنوسە بخرێتە بەرنامەی کاری کۆبونەوەی لیژنەکەو لەلایەن ئەندامانی لیژنەوکەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت .

بەپەلە