شارپرێس:
لەسەر رێگای هەولێر –
گوێر، تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی لەناو پاڵاوگەیەکدا گڕیگرت، بەگوێرەی
زانیارییەکانیش تاکو ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە، روداوەکەش هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.
شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ئاماژەی
بەوەکرد،" کەمێک
پێش ئێستا لە یەکێک لە پاڵاوگەکان لەسەر ڕێگای هەولێر - گوێر، تانکەرێكی
گواستنەوەی سووتەمەنی لەکاتی گواستنەوەی و بەتاڵکردنی خەزانەکەی گڕدەگرێت ".
ئەوەشیخستەڕوو، دوو تیمی بەرگریی شارستانی هەولێر
گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەکە و لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان، بەڵام تاوەکو
ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە و زیانی گیانیش بە هۆی ڕوداوەکە نییە.