شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی
پەروەردەی ئیدارەی راپەڕین ڕایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان سبەی چوارشەممە ڕەوشی کەشوهەوا
لەسنورەکە ئاساییە، بۆیە سبەی لەو سنورە دەوام ئاساییە و دەوام ڕاناگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی
پەروەردەی ئیدارەی راپەڕین لەڕاگەیەنراوێکد ئاماژەی بەوەکرد،" بەڕاوێژ لەگەڵ ئیدارەی
سەربەخۆی ڕاپەڕین و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی پێشبینیکراوی کەشوهەوا، سبەی چوارشەممە 10ى 12ى 2025 لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین ڕەوشی کەشوهەوا ئاساییە، بۆیە سبەی لە سنوری
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ڕاپەڕین لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن(حکومی و ناحکومی)
دەوام ئاساییە و پشوو نییە ".
ئەوەشیخستەڕوو، لەئەگەری گۆڕانی ڕەوشی کەشوهەوا
هاوڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە.