بەهۆی رەفتارێکەوە، شاجوانی فینلەندا نازناوەکەی لێسەندرایەوە

هەمەڕەنگ

16/12/2025‌ 1170 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێنجشەممەی ڕابردوو، دامەزراوەی شاجوانی فینلاند بە فەرمی بڕیاری لێسەندنەوەی نازناوی شاجوانی وڵاتەکەی لە "سارا زافسی" دەرکرد، ئەمەش بەهۆی دەرکەوتنی ڕەفتارێکی ڕەگەزپەرستانەی ناوبراو بوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

 
بڕیارەکە تەنها چەند هەفتەیەک دوای بەشداریکردنی سارا دێت لە پێشبڕکێی شاجوانی گەردوون بۆ ساڵی 2025 لە تایلاند.

دامەزراوەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕوونی کردotەوە کە ئەو هەڵسوکەوتە لەگەڵ بەرپرسیارێتی و ڕۆڵی نوێنەرایەتیکردنی وڵات یەکناگرێتەوە، بۆیە دوای بڵاوبوونەوەی وێنەیەک کە تێیدا ئاماژەی ڕەگەزپەرستانەی کردبوو، ئەم ڕێکارە توندەیان گرتەبەر.

سارا پێش دەرچوونی بڕیارەکە داوای لێبووردنی کردبوو و ڕایگەیاندبوو کە بەهیچ شێوەیەک مەبەستی سووکایەتی نەبووە و ڕێز لە هەموو جیاوازییەکان دەگرێت, سەرەڕای ئەمەش، دامەزراوەکە جەختی لە ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە جیاکارییەک کردەوە.

لەکۆتاییدا، دامەزراوەکە "تارا لیهتۆنین"ی (دەستەخوشکی یەکەم) وەک شاجوانی نوێی فینلاند بۆ ساڵی 2025 دەستنیشان کرد، ئەویش لە پەیامێکدا بەڵێنی دا کە بە شانازی و بەرپرسیارێتییەکی قووڵەوە هەڵگری ئەم نازناوە بێت و وەک دەرفەتێک بۆ متمانە دەیبینێت نەک تەنها تاجێک.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی