شارپرێس:
بەتۆمەتی بێڕێزیکردن بە خودا، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی
عێراق بڕیاریدا بۆ ماوەی 10 رۆژ بەرنامەی "مع ملا
طلال" لە کەناڵی UTV رابگیرێت، کە لەلایەن ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، پێشکەشکاری
بەناوبانگی عێراقییەوە پێشکەشدەکرێت.
بەگوێرەی نوسراوێکی
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق کە ئاراستەی کەناڵی تەلەفزیۆنی UTV کراوە، لەبەرنامەیەکی "مع ملا
طلال" کە کاتژمێر 10:00ی شەوی 15ى 12ى
2025 پەخشکرا، بێڕێزی بەرامبەر بە خودا کراوە و بەڕونی پێشێلکاری لە پێوەرە
میدیاییەکان کراوە، بەهۆیەوە بڕیاردراوە بۆ ماوەی 10 لەدەرچونی بڕیارەکە پەخشکردنی ئەو بەرنامەیە
رابگیرێت.
لەنوسراوەکەدا ئەوەش
هاتوە، بەپێی رێنماییەکانی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان، پێویستە سەرجەم
کەناڵەکان خۆیان بەدور بگرن لە بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتانەی دەبنە هۆی بێڕێزیکردن
بە خودا و ئاینە ئاسمانییەکان و پێغەمبەران و سیمبولە ئاینییەکان، هەروەا دەبێت سەرجەم
پێشکەشکاران و ئامادەکارانی هەواڵەکان پابەندبن بە وردبینی، بێلایەنی، گشتگیری، هاوسەنگی
و پیشەیی.
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ لە کابینەکەی مستەفا کازمیدا بۆ ماوەی چەند مانگێک وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق بوو، دواتر لەلایەن کازمییەوە دورخرایەوە.
محەمەد سەردار