هەڵوێستێکی نوێ لەپوتنەوە.. دڵنیایی بەئەوروپا دەدات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 988 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی ڕوسیا دڵنیایی دەدات و  دەڵێت، لێدوانی سەرکردە ئەورووپییەکان سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنی هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئەوروپا درۆو بێمانایە.


ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا، لەکۆبونەوەیەکی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، ڕایگەیاند،" لەئەوروپا ترس لەمێشکی خەڵکدا دەچێنن سەبارەت بەپێکدادان لەگەڵ ڕوسیاو ئاستی هەستیاری خۆیان بەرز دەکەنەوە".

وتیشی،" بانگەشەی پێویستی ئامادەکاری بۆ شەڕێکی گەورە دەکەن، من چەندین جار وتومە ئەمە درۆو خەیاڵە، خەیاڵێکی بەتاڵ و پاکە".

قسەکانی سەرۆکی ڕوسیا، لەکاتێکدایە، هەوڵەکان بۆ کۆتایی هێنان بەشەڕی نێوانیان لەگەڵ ئۆکرانیا بەردەوامی هەیەو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد لەهەموو كات زیاتر لەڕێككەوتن نزیكن.