شارپرێس:
مەڵبەندی یەكێتی لەڕاگەیەندراوێكدا وەڵامی ئاری هەرسین دەداتەوە و دەڵێت، ئاری ئارسین دژه باوی سیاسییه‌و مه‌له‌وانێكی نائاگایه‌و زۆرجار به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆلی حزبه‌كه‌ی خۆشییه‌وه مه‌له ده‌كات".
مەڵبەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، ئاری هەرسین ڕۆژ نییه قسه‌یه‌كی نه‌بێ و حیكایه‌تێكی تازه نه‌هۆنێته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام به‌بێده‌نگی و بێ كاردانه‌وه تێده‌په‌ڕ‌ێت و هیچ حسابێك له‌سه‌ر قسه‌كانی ناكرێت، به‌ڵام كاتێك به‌ناونیشانی حزبی و وه‌ك لێپرسراوی لقی پارتی له‌شاشه‌ی كه‌ناڵێكی پارتی-یه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و له‌سه‌ر پرسێكی نیشتمانیی و له‌سه‌ر حزبێكی سه‌نگینی وه‌كو یه‌كێتی هه‌ندێك قسه‌ی مایه پۆچ ده‌كات، وه‌ڵام و (ئه‌مما)یه‌كی پێویسته، تا پێی بوترێت كاكی عه‌یار بیست و چوار ئه‌وه‌ی زۆری بێ ئایده‌و فایده ده‌ڵێ و كه‌م گوێ له‌شتی به‌سود ده‌گرێت هه‌ر خۆی عاقیبه‌تی مسداقیه‌ت و ڕاستگۆیی خێر نابێت".
لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە، قسه‌كانی ئاری هه‌رسین له‌كات و رۆژێكدایه كه تیمی دانوستانی یه‌كێتی و پارتی له‌كۆبونه‌وه‌دابون و خواستی شه‌قام و داهاتوی كوردستان پێویستی به‌یه‌كده‌نگی و یه‌كڕ‌یزی هه‌یه‌و هه‌موو لایه‌ك چاویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه بۆ داهاتووی كوردستان كورد له‌به‌غداد یه‌كده‌نگ بێت، كه‌چی له‌دیدارێكدا ده‌ته‌وێ ده‌ستی چه‌وری حزبه‌كه‌ت و خۆت به‌سه‌ری یه‌كێتی بسڕیته‌وه‌و باس له‌كلیلی بیركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی و ئه‌جێندای هه‌رێمیی بكه‌یت".
لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەكەدا یەكێتی دەڵێت، پێشینان وتویانه چاكی مه‌كه با خراپتر نه‌بێت، تۆ خۆت بێ ئاگایت؟، یان پێتوایه خه‌ڵكی كوردستان بێ ئاگان؟، له‌وه‌ی كلیلی بیركردنه‌وه‌ی چ لایه‌نێك ده‌مێكه له‌ناو قاسه‌یه‌كی پوڵاینی هه‌رێمایه‌تیدا دانراوه‌و قاسه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك قوفڵ كراوه كه ده‌یان ساڵه خه‌ڵكی كوردستان باجێكی قورسی كلیله‌كه‌تان و قاسه هه‌رێمایه‌تییه‌كه‌تان ده‌ده‌ن".
ئەمە لەكاتێكدایە، شەوی ڕابردوو ئاری هەرسین وتی، سەركردایەتی ئێستای یەكێتی بەرپێی خۆشی نابینێت.