شارپرێس:
مانگی سوری کوردی لەڕۆژئاوای کوردستان ئاشكرایده‌كات، به‌شێك له‌بریندارانى هه‌ردوو گه‌ڕه‌كى ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسود بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى شارى دهۆك ده‌گوازرێنه‌وه، ده‌شڵێت، "ژماره‌یه‌ك ئه‌مبوڵانسمان ئاماده‌كردوه بۆ ئه‌وه‌ى برینداره‌كان بگه‌یه‌نینه ده‌روازه‌ى سێماڵكا".
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى میدیاى نزیك له‌پارتى، بەشێک لەبریندارانی هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییەو شێخ مەقسود بەمەبەستی چارەسەر دەگەیه‌نرێنە نەخۆشخانەکانی دهۆک، بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاكه، 12 ئەمبوڵانسی ڕەوانەی دەروازەی سنوری سێماڵکا کردوە.
لاى خۆیشیه‌وه، سەرچاوەیەک لەمانگی سوری کوردی لەڕۆژئاوای کوردستان هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاستكردوه‌ته‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه، "ئاگادارکراینەوە چەند ئەمبوڵانسێک ئامادەبکەین بەمەبەستی گواستنەوەی بریندارانی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە بۆ سنوری سێماڵکا، تائێستا 118 برینداری شێخ مەقسودو ئەشرەفییە لای مانگی سور تۆمارکراون".
له‌شه‌شى ئه‌م مانگه‌وه گروپه چه‌كداره‌كانى شه‌رع هێرشێكى فراوانیان بۆسه‌ر هه‌ردوو گه‌ڕه‌كى ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسود له‌شارى حه‌له‌ب ده‌ستپێكرد، بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆری خه‌ڵكى ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه شەهیدو برینداربون، بەشێک لەبریندارەکانیش برینەکانیان سەختە.
